کارەکانی وێستگەی ئەتۆمی بوشەھر دەستپێدەکاتەوە
  2021-06-27       405       

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی رایگەیاند ، لە دوو رۆژی داھاتوودا کارەکان لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەھر دەستپێدەکاتەوە . 

ئاوێنه‌: ساڵحی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی شورای ئێراندا رایگەیاند ، ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستەبەرکردنی سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەی بوشەھری ئەتۆمی و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی وزە و بانکی ناوەنی ئێراندا ھەماھەنگی تەواویان ھەیە ، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە لە دوو رۆژی داھاتوودا کارکردن لەو وێزگەیە دەست پێدەکاتەوە و ھۆکاری راگرتنیشی بۆ چەند کێشەیەکی تەکنینی گەراِندەوە .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×