دوای بهرههمێهێنانی ڤاكسینێكی دژه كۆرۆنا، ئهمڕۆ له رێورهسمێكی تایبهتدا ڤاكسینهكه تاقیكرایهوهو، وەزیری تەندروستی ئێران رایگهیاند: ئهم ڤاكسینه بۆ وڵاتە هەژارەکان دهکەینە خەڵات.
ئاوێنه: سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند: کاتێک کە کۆرۆنا هات، پیلانەکان بۆ تێکدانی ئێران هەڵە نەبوو، بەڵام ئەوان بیریان لە لەوە نەکردەوە کە ئێمە چ توانایهكمان ههیه.
وەزیری تەندروستی ئێران وتیشی: ئێمە لە مانگەکانی داهاتوو، نەک کێشەی کەمبوونی ڤاکسینمان نابێت، بەڵکو دەتوانین پێکوتەش هەناردەی وڵاتان بکەین و، بۆ وڵاتانی هەژاریش بیکەینە خەڵات.
جێگهی باسه، ڤاکسینی "نوورا"ی ئێرانی بەرهەمی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بەقیەتوڵڵایە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی سوپای ئیران و وەزیری تەندروستی، رەوتی تاقیکردنەوەی جێبەجێکرا.