داعش هێرشی مووشەكی كردە سەر وێستگەی كارەبای سامەڕا
  2021-06-28       313       
رێكخراوی تێرۆریستی داعش هێرشی مووشەكیی كردەسەر وێستگەی سامەڕا لە باكووری عێراق.

ئاوێنە: لای خۆیەوە رێكخراوە تێرۆریستییەكە بەرپرسیارێـتیی خۆی لە هێرشكردنەسەر وێستگەی كارەبای سامەڕا راگەیاند.

وەزارەتی كارەبای عێراق لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند وێستگەی كارەبای سەڵاحەدین بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە سامەڕا بە مووشەكی كاتیووشا هێرشیكراوەتەسەر، زیان بە بەشێكی گەیشتووە.

راشیگەیاند هێڵی دیالە و خۆرهەڵاتی بەغدا زیانی بەركەوتووە بەهۆی كردنە ئامانجی بوورجەكانەوە لە نزیك ناوچەی خان بەنی سەعد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×