بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە دێرەزور بۆردومان كرا
  2021-06-28       560       

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بنكەیەكی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لەنێو كێڵگەی نەوتی "ئەلعومەر" لە پارێزگای دێرەزوری سوریا بە موشەك بۆردومان كراوە.

ئاوێنە: روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە چەند موشەكێك لە كێڵگەی "ئەلعومەر" لە پارێزگای دێرەزور لە سوریا كەوتونەتە خوارەوە كە بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لەنێو كێڵگەكەدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەئەنجامی بۆردومانەكە زیانی ماددی كەوتۆتەوەو چەند ئۆتۆمبێلێكیش لەو شوێنەی كراوەتە ئامانج سوتاون بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی بونی زیانی گیانییەوە نییە.
بەپێی قسەی روانگەی سوری، هێرشەكە لەلایەن "میلیشیاكانی لایەنگری ئێران"ەوە لەناوچەكە ئەنجام دراوە.

هەروەك هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەرلەوە فڕۆكەی پشكنینی سەربە هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی ناوچەكە سوڕاونەتەوە.

ئەوەش دوای چەند سەعاتێك دێت لەوەی كە هێزەكانی ئەمریكا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەر میلیشیاكانی لایەنگری ئێران لەسەر سنوری سوریاو عێراق.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×