وەزیری کارەبای عێراق بەفەرمی دەستیلەکارکێشایەوە
  2021-06-29       490       

وەزیری کارەبای حکومەتی عێراق بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

ئاوێنه‌: ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، "ماجد حه‌نتوش وەزیری کارەبا دەستلەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی پێشکەشکردوه".

وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا ڕەتیکردەوە هیچ زانیارییەکی زیاتر ئاشکرابکات لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبا.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەوتی سەدر هەڵمەتێکی ڕەخنەیی دژی وەزیری کارەبا ڕاگەیاند، ئەویش بەهۆی خراپی دۆخی کارەبا لە عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×