2021-06-30   964     
عەلی یوونسی، وزیری ئیتلاعانی سەردەمی سەرۆک کۆماریی محەمەد خاتەمی و یاردیدەری حەسەن رۆحانی، دەڵێت دەزگای سیخووڕیی موساد بە چەشنێک دزەی کردووەتە نێو پێکاهەتەی دەستەڵاتی ئێران، ژیانی هەموو بەرپرسانی ئێرانی خستووەتە ژێر مەترسییەوە.
ئاوێنه: عەلی یوونسی دەڵێت کێبڕكێی چەند دام و دەزگای هاوتەریبیی سیخوڕیی ئێران بووەتە هۆی دزەکردنی مووساد بۆ نێو دەستەڵاتی ئەم وڵاتە.
یوونسی لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی جەماران دەڵێت، دەزگا هاوتەریبە سیخووڕیەکانی ئێران بە چەشنێک خەریکی بە دواداچوونی خەڵکن، لەبیریان کردووە چۆن پێشگیری لە دزەکردنی بیانیان بکەن. ئەو دەڵێت ئەو کاتەی ئێمە لە وزارەتی ئیتلاعات بووین دزەکردنی دوژمن بەم شێوەیە نەبوو.
ماوەیەک لەمەوبەر مەحموود ئەحمەدینژادی سەرۆککۆماری پێشووی ئێرانیش لە لێدوانێکدا گوتبووی دەزگای ئیتلاعاتیی ئێران لە جیات رووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی دەرەوە، بەگژ هاووڵاتیانی خۆماندا دەچننەوە.
چاودێران دەڵێن یوونسی و ئەحمەدینژاد مەستیان لە دامو دەزگای هاوتەریب ی ئیتلاعاتی، دەزگای ئیتلاعای سەر بە سوپای پاسداران کە هاوتەریبی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە لایەن بنەماڵەی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەییەوە دامەزاوە و مەبەستی زیاتری گرتن و لە نێوبردنی جودابیرانی نێو دەستەڵات و زاڵکردنی هێزی سەر بە خامنەییە.