خامنەیی جێگرەوەی ئیبراهیم رەئیسی لە دەسەڵاتی دادوەری دیاریدەكات
  2021-07-01       520       


عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، لە فەرمانیكدا غولام حوسەین موحسین ئەژەیی وەك سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەكەی دانا، ئەمەش دوای ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی پێشووی دەسەڵاتی دادوەری لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیدا سەركەوتنی بەدەستهێنا.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نووسینگەی عەلی خامنەیی-ەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە غولام حوسەین موحسین ئەژەیی كە جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی بوو، خراوەتە شوێنی ئیبراهیم رەئیسی كە وەك سەرۆككۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردراوە.

خامنەیی لە بڕیاری دامەزراندنەكەدا، داوای لە غولام حوسەین موحسین ئەژەیی كردووە پێداگرانە دژبە پێشێلكارانی یاسا و گەندەڵی بوەستێتەوە.

رابەری باڵای ئایینی ئێران باسی لەوەشكردووە، ئەدای ئیبراهیم رەئیسی لە ماوەی سەرۆكایەتی دەزگای داد مایەی شانازی بووە بۆ وڵاتەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×