له‌ عێراق گەورەترین گەشتى حەج لە مێژوودا ئەنجام دەدرێت
  2021-07-01       911       

شارى ئورى شوێنەوارى لە پارێزگاى زیقار لە پێشوازى گەورەترین گەشتى حەجدایە بەم نزیکانە بۆ  13هەزار حاجى مەسیحى بۆ سەردانى زێدى پێغەمبەر ئیبراهیم، سەرەتا 10نێردەیان بەمەبەستى کارى  کنە و پشکنین لە شارى ئور و ئەریدۆ لەگەشتى شوێنەوارى دێنە عێراق.  
  
ئاوێنه‌: عامر عەبدولڕەزاق بەڕێوبەرى سەرپەرشتیارى شوێنەوار و کەلتورى پارێزگاى زیقار- لە لێدوانێکدا ئاماژەى بەوە کردووە "ریمو کباڤارینى سەرۆکى دامەزراوەى گەشتیارى حەجى مەسیحى، لەگەڵ فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق، ڕێککەوتون ئەو گەشتە ڕێک بخەن لەمیانەى ئەو سەردانەى ئەم دواییەیدا بۆ ڤاتیکان".  

ئاماژەى بەوەشدا، ئەم گەشتە بە گەورەترین گەشتى حەجى مەسیحى دەژمێردرێت لە مێژووى ناوچەکەدا.  

عەبدولڕەزاق ئەوەشى وت"حکومەتى خۆجێى بە هەماهەنگى لەگەڵ سەرپەرشتیارى شوێنەوارى و حکومەتى عێراقدا ڕێوشوێنى پێویست دەگرنە بەر بۆ ئامادەکردنى شارەکە بۆ پێشوازى ئەو گەشتە، ئەو ئامادەکردنەش خۆى لە پرۆژەى گەشەپێدانى ڕێگەو بان و میوانخانە و چێشتخانە و مۆڵەکان دەبینێتەوە".   

  سەرنجى ئەوەشیدا، ئەو جۆرە گەشتانە گرنگى گەورەى هەیە بۆ شارەکە کە گەورەترین ناوچەى شوێنەواریە لە جیهاندا.   

ئاماژەى بەوەش کرد نێردەکان لە مانگى تشرینى یەکەمى داهاتوو دەست بەکار دەبن هەردوو نێردەکەى ئەمەریکا و ئەڵمانیا لە ماوەى داهاتوودا کار لەشوێنەوارى (دەوڵەتى لەگەش)ى شوێنەوارى دەکەن ئەو تیمە فەرەنسیەش کە پسپۆریان لە کنە و پشکنینى شوێنەواردا هەیە لە (شارى کرسو)ى شوێنەوارى دەست بەکاردەبن.   

ئەمە دواى سەردانەکەى پاپاى ڤاتیکان فرانسیسى یەکەم دێت بۆ عێراق بەتایبەت بۆ شارى ئورى شوێنەوارى لە پاێزگاى زیقار لە(6ى ئازارى 2021).  
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×