پەروەردەی عێراق تاقیكردنەوەكانی قۆناغی سێی ناوەندی دواخست
  2021-07-02       330       

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو كوژانەوەی بەردەوامیی كارەبا، بڕیاریانداوە بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی بەكەلۆری قۆناغی سێی ناوەندی بۆ ماوەی دو هەفتە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بڕیارەكە لەدوای كۆبونەوەی نێوان لیژنەی هەمیشەیی تاقیكردنەوەكان لەگەڵ وەزیری پەروەردە هاتوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو لە ماوەی ئەو دو هەفتەیەدا وادەی نوێ بۆ تاقیكردنەوەكان رادەگەیەنرێت.

داواشی لە خوێندكارانی ئەو قۆناغە كردوە سود لەو دو هەفتەیە ببینن و كۆششی زیاتر بكەن و خۆیان بۆ تاقیكردنەوەكان ئامادە بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×