توركیا ئیدانەی بڕیارێكی ئەمریكا دەكات
  2021-07-03       510       

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئیدانەی ئەو بڕیارەی ئەمریكا دەكات كە تێیدا ناوی ئەو وڵاتەی خستۆتە نێو لیستی ئەو وڵاتەی كە منداڵان چەكدار دەكەن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا، رەتیكردۆتەوە كە توركیا دەستی لە چەكداركردنی منداڵاندا هەبێت و وتویەتی، بە توندی ئیدانەی بڕەكەی ئەمریكا دەكەن.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئەمریكای تۆمەتبار كردوە بەوەی كە "سیاسەتی دوفاقی لەم بابەتەدا پەیڕەوکردوە"و وتوشیەتی"لەبری ئەوەی پەکەکە و پەیەدە بخاتە لیستی ئەوانەی منداڵان چەکدار دەکەن، بەبێ بنەما تورکیا دەخاتە ئەو لیستەوە."

رۆژی 1ی ئەم مانگە، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا کە بەناونیشانى"بازرگانیکردن بە مرۆڤ" بڵاویکردوەتەوە، تورکیای خستۆتە لیستى ئەو وڵاتانەوە کە تێوەگلاون لە چەکدارکردنى منداڵان.

راپۆرتەکە هۆکارى دانانى تورکیاى لەلیستى ئەو وڵاتانەندا بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە تورکیا ماوەیەکى زۆرە پشتیوانى گروپى چەکدارى سوڵتان موراد دەکات كە بەشێکە لە ئۆپۆزسیۆنى سوریا، بەپێى راپۆرتەکانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکاش، ئەو گروپە منداڵان چەکدار دەکات و لە شەڕەکاندا بەکاریان دەهێنێت.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×