ئێران دەڵێت: هیچ پەیوەندییەكمان بە هێرشكردنە سەر ئەمریكییەكان لە عێراق نییە
  2021-07-03       551       
بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار كە هێزەكانی ئەمریكا لە خۆدەگرێت

باڵیۆزی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان جەخت دەكاتەوە كە وڵاتەكەی هیچ پەیوەندییەكی بەو هێرشانەوە نییە كە لە عێراق دەكرێنە سەر كامەندان و دامەزراوە ئەمریكییەكان.

ئاوێنە: مەجید تەخت رەوانچی، باڵیۆزی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان، لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەڵامی نامەیەكی باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریكای لە نەتەوە یەكگرتوەكان داوەتەوە كە ئێرانی تۆمەتبار كردوە بەوەی لە پشت هێرشەكانی سەر دامەزراوە ئەمریكییەكانەوەیە لەعێراق.

مەجید تەخت رەوانچی لەنامەكەیدا وتویەتی، پێشتریش چەندین جار وتومانە كە كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ پەیوەندییەكی بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە هیچ هێرشێكی چەكدارانەوە نییە كە لەلایەن هەر كەسێك یاخود گروپێكەوە كرابێتە سەر كارمەندان و دامەزراوە ئەمریكییەكان لەعێراق.

وتوشیەتی، لەسەر ئەم بنەمایە هەر هەوڵێك بۆ تۆمەتباركردنی ئیرانی بەو تۆمەتە، هەوڵێكی هەڵەیەو هیچ زانیارییەكی بەڵگەدار لەخۆناگرێت و هیچ بنەمایەكیشی نییە.

هەروەها باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاندوە كە وڵاتەكەی لێكدانەوەی ئەمریكا بۆ ماددەی 51ی بەڵگەنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پاساوهێناوە بۆ هێرشە سەربازییەكە لەسەر سنوری نێوان سوریاو عێراق كە رۆژی 27ی ئەم مانگە ئەنجامی داوەو ئێران ئەو هێرشە بە نایاسایی و پێشێلكردنی سەروەری ئەو دو وڵاتە دەزانێت.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×