ئێران: پەیوەندیمان بەو هێرشانەوەی نییە كە لە عێراق دەكرێنە سەر ئەمریكا و هاوپەیمانان
  2021-07-03       510       

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەكگرتوەكان رەتیدەكاتەوە، وڵاتەكەی پەیوەندی بەو هێرشانەوە هەبێت كە لە عێراق دەكرێنە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا.

مەجید تەخت رەوانچی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند: وڵاتەكەی پەیوەندی بەو هێرشانەوە نییە، كە دەكرێنە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا لە عێراق.

لە هەمان كاتدا رەوانچی هێرشە ئاسمانیەكەی هەفتەی رابردووی ئەمریكای بۆ سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لەسەر سنوری عێراق و سوریا ئیدانەكرد و بە نایاسایی و پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراق و سوریا ناوبردووە.

بەرپرسانی واشنتۆن چەندین جار رایانگەیاندووە، ئێران و گروپەكانی سەر بەو وڵاتە لە پشت ئەو هێرشانەوەن كە لە عێراق دەكرێنە سەر بنكە و بارەگا و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×