فاخر شێخ تەیب: پێش واده‌ی خۆی كاره‌كانی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری به‌ئه‌نجام ده‌گات
  2021-07-03       724       
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان، فاخر شێخ تەیب له‌باره‌ی پرۆژه‌ی "ئۆتۆبانی بابان"ه‌وه‌ دڵنیایی به‌ هاوڵاتیان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "پێش واده‌ی خۆی سه‌رجه‌م كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری به‌ئه‌نجام ده‌گات".

ئاوێنە: فاخر شێخ تەیب له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌، كاره‌كانی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تا ئێستاش ھیچ كێشه‌یه‌ك دروستنه‌بوه‌.

وتیشی، "سه‌رجه‌م كاره‌كانی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری، پێش واده‌ی دیاریكراویش پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێن".

ئۆتۆبانی بابان، له‌ رۆژی 11-7-2020 به‌ردی بناغه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه‌ و له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 3 (سێ) ساڵی كركردن به‌ گوژمه‌ی 400 (چوارسه‌د) ملیار دینار پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێبكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×