هێرشێكی موشەكی كرایە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار
  2021-07-05       372       

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، بە سێ موشەك هێرشكراوەتە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە وێڕای هێزە عێراقییەكان هێزەكانی ئەمریكاش لە خۆدەگرێت.

ئاوێنە: كۆلۆنێل واین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش، لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سێ موشەكەكە سەعات 2:45 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك بنكە سەربازییەكە كەوتونەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوەو لە زیانە ماددییەكانیش دەكۆڵرێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×