تورکیا: جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری سیاسی و یەک پارچەیی خاکی عێراق دەکەینەوە
  2021-07-06       404       
سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامی پۆراسیۆنه‌كان، وەزیری بەرگری تورکیا له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگەیاند: ئۆپراسیۆنه‌كانمان له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت و، ڕێگە نادەین قەزای شەنگال ببێت بە مۆڵگەی تیرۆرستان.

ئاوێنە: لە وتارێکدا كه‌ لە پەڕلەمانی توركیا پێشكه‌شی كرد، خەلوسی ئاکار وەزیری بەرگری ئه‌و وڵاته‌ ڕایگەیاند: هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕوبنەوەی مەترسییەکانی پەکەکە ویەپەگە و کەچەکە وداعش، لە ناوه‌وه‌ی توركیا یاخود لە دەرەوەی سنور بێت .

وەزیری بەرگری تورکیا وتیشی: ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانه‌ پارێزگاریکردنە لە سەروەری و یکپارچەیی خاکی سوریا و ئەمن و ئاسایشی وڵاتەکەمان و، لە ئۆپەراسیۆنەکانیشمان بەردەوام دەبین تاوەکو کۆتا تیرۆرست لەناو دەبەین.

وەزیری بەرگری تورکیا ده‌ڵێت: هیوادارین حکومەتی عێراق هاوکارمان بێت، بۆ لەناوبردنی گروپە تیرۆرستییەکان و ئێمەش جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری سیاسی و یەک پارچەیی خاکی عێراق دەکەینەوە، بەڵام ئێمە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئاسایشی هاوڵاتییانمان بپارێزین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×