2021-07-06   411     
جومانه غه‌لای
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ناوی 44 هه‌زار مردویان له‌تۆماری ده‌نگده‌راندا سڕیوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ی پسوڵه‌ی خۆراك له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی، له‌ماوه‌ی 100 رۆژدا كۆمیسیۆن تۆماری ده‌نگده‌رانی نوێ كردۆته‌وه‌و ناوی 44 هه‌زار ده‌نگده‌ری مردویان سڕیوه‌ته‌وه.
رونیشیكرده‌وه، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كراوه، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له ئێستادا له قۆناغی ئاماده‌كاریدایه و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌رده‌ست كردووه، له‌كاتی خۆی هه‌ڵبژاردن به‌رێوه ده‌چێت.
وته‌بێژی كۆمیسیۆن وتیشی، 1079 بنكه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌كراون، ده‌نگه‌كان به‌رێگه‌ی ده‌ست و ئه‌لیكترۆنیش ئه‌ژمار ده‌كرێن، دوو كۆمپانیای ئه‌ڵمانی و كۆریای باشوور، بۆ چاودێری كردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ئاماده‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بن، وێڕای ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له دیپلۆماتكارانی عه‌ره‌بی و بیانی، بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ناونووسین و خۆناساندنیان، سه‌ردانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان وتیشی، میكانیزیمی پێویست ئاماده‌كراوه، بۆ پێشكه‌شكردنی تانه له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له‌هه‌ر بنه‌كه‌یه‌كی ده‌نگدان سكاڵای تێدا تۆمار بكرێت، ده‌بێت ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه، هه‌ر حزبێكیش بیه‌وێت ناوی بگۆڕێت، پێویسته سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزبه‌كان بكات، بۆ گۆڕینی ناوی حزبه‌كه‌ی و ژماره‌ی مۆڵه‌تی، پاشان بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق.
بڕیار رۆژی 10/10/2021 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.