پۆلیسێكی فیدڕاڵی لە ڕۆژئاوای كەركوك كوژرا
  2021-07-07       226       


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ، لە نێوان شارەدێی ڕەشاد و شارۆچكەی حەویجە لە ڕۆژئاوای كەركوك، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو پۆلیسێكی عێراقی كوژرا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە 7-7-2021 لە نێوان شارۆچكەی حەویجە و شارەدێی رەشاد لە ڕۆژئاوای کەرکوک، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو و دەسترێژی تیرۆریستانی داعش، پۆلیسێكی فیدراڵیی عێراق بەناوی "حەسەن بەلاسم" گیانی لەدەستدا.

دوای تەقینەوەی بۆمبه‌كه‌، هێزێكی زۆری ئەمنی ناوچەكەیان گەمارۆداوەو ترۆریستانی داعش پاش ئەو كردەوە تیرۆریستییە هەڵاتوون.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×