ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار لەعێراق درێژكرایەوە
  2021-07-07       631       

بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی توشبون بە كۆرۆنا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق، بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی هەفتەیەكی دیكە لە 11ی شەو بۆ 5ی بەیانی.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتامنی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوەو چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی دۆخی كۆرۆنا دەركرد.

بەپێی بەیاننامەی كۆبونەوەكە، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی مەترسییەكانی دۆخی ئێستای كۆرۆنا لە عێراق كراوە، بەشێوەیك كە لەماوەی سێ هەفتەی رابردودا رێژەی توشبون زۆر بوە.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە پڕۆسەی پێدانی ڤاكسین بە فەرمانبەرانی حكومەت خێرا بكرێت.

هەروەها بڕیاردراوە بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی یەك هەفتەی دیكە لە بەغداو پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە سەعات 11ی شەو بۆ 5ی سەرلەبەیانی.

هەروەك یەكێكی دیكە لە بڕیارەكان ئەوەیە كە یانەكانی شەوانەو هۆڵەكانی بۆنەكان بەداخراوی دەمێننەوە رێگەیش بە هیچ گردبونەوەو قەرەباڵغییەك نادرێت.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×