80 کەس لەسەر بنەمای حزبی بەپلەی باڵیۆز دادەمەزرێن
  2021-07-08       497       
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناوی 80 کەسی ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆئەوەی بەپلەی باڵیۆز دابمەزرێنرێن.

ئاوێنە: لەبەڵگەنامەکەدا ناوی ئەو 80 کەسە هاتووە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەیەوێت لەسەرجەم ئەو وڵاتانەی باڵیۆزی عێراقی تێدایە وەک باڵیۆز دەستبەکاربن‌و متمانەیان پێبدرێت.

میدیاکانی عێراقیش ئاماژە بەوەدەکەن، سەرجەم ئەوکەسانە لەسەر بنەمای پشکپشکێنەی سیاسیی لەنێوان پارت‌و لایەنە سیاسییەکاندا دابەشکراون، بەوپێیەی لەدوای ساڵی 2003و ڕوخانی ڕژێمی بەعس، سەرجەم پۆستە گرنگ‌و هەستیارەکان لەسەر بنەمای پشکپشکێنە دابەشدەکرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×