قەیس خەز عەلی: تائێستا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئامانجی ئێمە نییە
  2021-07-08       536       
دوابه‌دوای هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دواییه‌، وەک پاکانە کردنێک بۆ میلیشیاکان، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، بێبەری بونی گرپەکەی لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا رادەگەیەنێت.

ئاوێنە: دوای هێرشە مووشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و ناوچەی سەوز، کە تێیدا هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو، لە تویتێکدا قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق راگەیاند: بۆ ئەوەی دۆسییەکان تیكەڵ نەکرێن، وەک ئەوەی خواستێک بۆ تێکەڵکردنیان هەیە، بەناوی دەستەی هەماهەنگی گرووپەکانی مقاومە دوپاتی دەکەینەوە تائێستا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئامانجی ئێمە نییە بۆ وەڵامدانەوەو هێرشکردن.

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق وتیشی: گرووپەکانی مقاومە کاتیۆشا لە هێرشەکانیان بەکارناهێنن، چونکە ئامانجەکانی بە وردی ناپێکێت و خەڵکی مەدەنیش لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکەن، ئەگەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ببێتە ئامانجی ئەوان، چەکی وردی پێشکەوتوویان هەیە بۆ بەکارهێنان.

جێگه‌ی باسه‌، ئەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە بە چڕی ئامانجەکان و بنکەکانی ئەمەریکا لە بەغدا و ئەنبار و هەولێر دەکرێنە ئامانج.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×