پەنتاگۆن لەبارەی هێرشەكان لەعێراق دەڵێت: گروپە چەكدارەكان چەكی كوشندە بەكاردەهێنن
  2021-07-09       569       

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن) رایگەیاند، هێرشەکانی سەر گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە عێراق و هەرێمی كوردستان جێگەی نیگەرانی قوڵن و دەشڵێت: ئەو گروپە چەكدارانە چەكی كوشندە بەكاردەهێنن.

ئاوێنە: جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند گروپە چەكدارەكان لە هێرشەكانیاندا بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا "چەکی کوشندە بەکاردەهێنن، نازانم چۆن وەسفی بكەم، ئەمە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە."

وتی"شانسمان هەبو کە تەنها دو کەس بە سوکی بریندار بون، خۆ ئەگەر وا نەبوایە کێ دەزانێت چی ڕوی دەدا."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×