كۆمسیۆن: بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێكرد
  2021-07-09       845       

بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كاندیدە پەسەندكراوەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق لە ئێستاوە دەتوانن دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بكەن تاوەكو 7/10/2021، بەوەش ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن سێ مانگ دەخایەنێت.

ئاوێنە: دوێنێ پێنجشەممە (8/7/2021)، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە پەسەندكردنی ناوی ئەو كاندیدانەی كە رۆژی چوارشەممە، ژمارەیان پێ بەخشرابو.

بەگوێرەی بڕیارەكەی كۆمسیۆن، پاڵێوراوەكان لە رۆژی دەرچونی بڕیارەكەوە، واتە لە رۆژی 8/7/2021ەوە بۆیان هەیە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بكەن تاوەكو سەعات 6ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 7/10/2021.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە رۆژی 10/10/2021 بەڕێوەبچێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×