پۆلیس لە بایەخی تەقینەوەكەی شەوی رابردوی تاران كەمدەكاتەوە: "شتێكی وا نەبوە"
  2021-07-10       494       

شەوی رابردو دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە پاركی "میللەت" لە باكوری تارانی پایتەختی ئێران بیسترا، بەڵام پۆلیسی تاران لە بایەخی تەقینەوەكەی كەمكردۆتەوەو وتویەتی: "شتێكی وا نەبوە."

ئاوێنە: شەوی رابردو لە دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەكە، میدیای رەسمی ئێران نوسیبوی، "دەنگی تەقینەوەیەكی سامناك" لە نزیك پاركی میللەتی تارانی پایتەخت بیستراوە.

حەمید هیداوەند، جێگری فەرماندەی پۆلیسی تاران رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەك بیستراوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتۆتەوە.

جێگری فەرماندەی پۆلیسی تاران ئەوەشی وتوە كە "دەنگی تەقینەوە هاتوە" بەڵام "شتێكی وا نەبوە."

حەمید هیداوەند ئاماژەی بەوەداوە كە دەستكراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری روداوەكە.

میدیای رەسمی ئێران وتبوی، "شتێكی نەناسراو" لە پاركی میللەت تەقیوەتەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، دەنگی تەقینەوەكە هێندە گەورە بوە لە رۆژئاوای تارانیش بیستراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×