سەدر هەڕەشە لە وڵاتانى دراوسێ و بیانی دەکات
  2021-07-11       505       
رێبەری رەوتی سەدر جەخت دەکاتەوە کە هەر دەوڵەتێک لە دەوڵەتانی دراوسێ و بیانى ئەگەر رێزی سەروەری عێراق نەگرێت چیدیکە بە ئەرێنی مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەوەی جێگەی شانازیمە ئەوەیە کە دژایەتی داگیرکەر و گەندەڵکارانم کردووە و ئەمەش شانازییە لە دنیا و قیامەتدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر بەرەى چاکسازی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو نەبێت، ئەوا عێراق رووبەڕووی فەرهوودکردن دەبێتەوە لەلایەن گەندەڵکارانەوە.

موقتەدا سەدر یەکێکە لە کەسایەتییە ئاینییە شیعەکانى عێراق کە سەرۆکایەتى رەوتێکى سیاسى دەکات کە رەوتى سەدرەو لە ساڵى ٢٠٠٣وە دامەزراوە، ئەو کەساییەتییە لە ماوەى رابردوودا پەیوەندییەکى بەهێزى لەگەڵ ئێران هەبوو، بەڵام لەئێستادا پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەو وڵاتەدا لە ئاستێکى خراپدایە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×