ئێران پشتگیری بۆ عێراق دوپاتدەکاتەوە
  2021-07-12       310       

باڵیۆزی ئێران لە بەغداد پشتگیری وڵاتەکەی بۆ عێراق دوپاتدەکاتەوە و دەڵێت لە دوای دەستبەکاربونی سەرۆکی نوێش پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق بەردەوام و پتەوتر دەبێت.

ئاوێنه‌: ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد، لە دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ جینین بلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ئێران و ناوچەکەیان تاوتوێ کردوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران کردوە لەدوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئێران. 

باڵیۆزی ئێران راشیگەیاندوە، پشتگیری وڵاتەکەی بۆ عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران دوپاتکردووەتەوە و نیگەرانی تارانیشیان گەیاندوە بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان سەبارەت بەو دەستوەردانەی ئەمریکا و بەریتانیا لە ھەڵبژاردنی عێراقدا ئەنجامی دەدەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×