لەعیراق مەترسیی لەسەر پێكهاتەكان هەیە
  2021-07-12       315       

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢١ پانێڵێك بۆ شیكردنەوەی یاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٥ یاسای پاراستنی مافی پێكھاتەكان لە ھەرێمی كوردستان – عیراق بەڕێوەچوو، وەزیری ھەرێم بۆكارووباری پێكھاتەكان ڕایدەگەیەنێت، كابینەی نۆیەم زۆرترین مافی بۆ پێكهاتەكانی كوردستان دابینكردووە.

ئاوێنه‌: ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆكاروباری پێكھاتەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپانێڵەكەدا ڕایگەیاند، لەهەرێمی كوردستان مافی پێكهاتەكان دابینكراوە، مافی هەموو پێكهاتەكان، لە ڕووی یاسایی و سیاسیی و كۆمەڵایاتیی پارێزراوە بەتایبەت لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا، لە عیراقدا هێشتا مەترسی لەناوبردنی پێكهاتەكان هەیە و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیایان دەدردێت.

دەشڵێت، لەهەرێمی كوردستان جگە لەپێكهاتە ڕەسەنەكانی، مافی ئەوانەش دابینكراوە كەوا لە ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە ئاوارەی كوردستان بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×