کازمی سەردانی ئەمریکا دەکات
  2021-07-12       456       


سیاسەتمەدارێكى ناسراوى عێراق‌و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو ئاشكرایده‌كات، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات‌و زۆر بابەتی گرنگ تاووتوێدەکات".

ئاوێنه‌: بەها ئەعرەجی لەتویتەری خۆی نوسیویەتی:"سەردانەکەی کازمی بەمەبەستی کۆتاییهاتنە بەخشتەی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لەعێراق‌و کۆتاییهێنان بەو مەلەفە".

ئەعرەجی باسی لەوەشکردوە، "بەڵام هەرجۆرە گرژییەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق، کاریگەریی دەبێت بۆ نەکشانەوەی ئەمریکا لەعێراق".

هاوکات کەتائیبی سەید شوهەدا، یەکێک لەو میلیشیایانەی ئەمریکا بەئامانجگرتی دەڵێت:"لەچەند لایەنێکی جیاوازەوە نێوەندگیریی هەیە بۆئەوەی پێکدادان لەگەڵ سەربازانی ئەمریکا ڕابگیرێت بەو مەرجەی ئەمریکا عێراق جێبهێڵێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×