2021-07-12   533     
دادگای باڵای پێداچوونەوەی میسر سزای زیندانیی ھەتاھەتایی بۆ رابەری گروپی ئیخوان موسلمین و نۆ ئەندامی دیکەی گروپەکە پەسەند کرد.
ئاوێنه: دادگای باڵای پێداچوونەوەی میسر سزای زیندانیی ھەتاھەتایی بۆ محەمەد بەدیع رابەری گروپی ئیخوان موسلمینی ئەو وڵاتە و نۆ ئەندامی دیکەی گروپەکە پەسەندکرد، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە دۆسیەی ھەڵاتنی زیندانیان و کوشتی ھێزەکانی پۆلیس لە ساڵی ٢٠١١، سزاکەیان بەسەردا سەپێنرابوو.
ھاوکات دادگای باڵای پێداچوونەوەی میسر، ھەشت ئەندامی دیکەی ئیخوان موسلیمینی بە بێتاوان ناساند کە سزای ١٥ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرابوو.