ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌بڕیارێك به‌شێكی زۆری
فه‌رمانبه‌رانی یه‌كێتی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گواسته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی
دیكه. سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت،
جارێ ناتوانم پشتڕاستی بكه‌مه‌وه کە بڕیارەکە رەهەندی سیاسی هەیە.
ئاوێنه: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه به ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاند"ئەو بڕیارە کوتوپڕ بوەو
بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو بو و وەک کاردانەوەش بە کارێکی باشمان نەزانیوە چونکە دەبوایە
چاوەڕوان بکرێت لەبەر ئەوەی زۆری نەماوە سەرۆکی نوێی هەرێم سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەکاربێت."
وتیشی"ئەوکاتەی سەرۆکی نوێی هەرێم دەستبەکاردەبو دەیتوانی
لەگەڵ جێگرەکەی خۆی دابنیشن لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی دەیانەوێت
بیکەن یان نەیکەن."
پیرە ئاماژەی به‌وه‌شدا كه لێکۆڵینەوە له‌و بابەتە دەكه‌ن
و پێشی وایە بەم زوانە ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەنجامی دەبێت.
لەوەڵامی پرسیارێکدا كه بۆچی ئەو بڕیارە لەم کاتەدا دراوە؟
سەعدی ئەحمەد پیرە وتی"ئەوەش جێگای سەرسوڕمانە بۆ ئێمە."
سه‌عدی پیره پێشی وایه بڕیاره، بڕیارێكی یاسایی
"رێك‌وپێك" نه‌بوه‌و جێگای ڕەزامەندی یەکێتی نییە.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و بڕیاره به بڕوای ئه‌وان
ره‌هه‌ندی سیاسی هه‌یه، سه‌عدی پیره رایگه‌یاند كه جارێ ناتوانێت ئه‌وه
پشتڕاست بكاته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت وایه ئه‌وان هه‌ڵوێستیان
ده‌بێت و پشتیوانی له فه‌رمانبه‌رانی خۆیان ده‌كه‌ن.