پەرلەمانی عێراق لەبارەی ڕووداوەكەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن كۆدەبێتەوە
  2021-07-13       286       

هەرچەندە پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دیاری کردبوو، بەڵام سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سووتانی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن دەبێت.

ئاوێنه‌: بڕیاربوو کاتژمێر 1ی  دوانیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە 13-7-2021، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 4ی  ئاسایی وەرزی یاسادانانی دووەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی ساز بکات.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاندووە: کارەساتەکە نیشانەی شکستهێنانە لە پاراستنی رۆحی عێراقییەکان.

حەلبوسی دەشڵێت: ئێستا کاتی ئەوەیە سنوورێک بۆ شکستهێنان لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان دابنرێت، هەروەها کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سووتانی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن دەبێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×