2021-07-13   432     
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، هێزێكی ئه‌منی تایبه‌ت له به‌غداوه سه‌ردانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیان كردوه، 16 (شازده) فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسی ئه‌منیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری ده‌ستگیركردوه.
ئاوێنه: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، هێزێكی تایبه‌ت له به‌غداوه به‌سه‌رۆكایه‌تی لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیف به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانی ده‌ستگیركردن، 16 (شازده) فه‌رمانبه‌ر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌یان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری ده‌ستگیركردوه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، فه‌رمانبه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان زیاتر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆماری خانوبه‌ره‌ن له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه، سه‌رجه‌میشیان خراونه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منیه‌وه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لیژنه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به سه‌رۆكایه‌تی لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف، پێكهێنا، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌شه‌وه، چه‌ندین به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ری له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌ستگیركران.