ژمارەی قوربانیانی روداوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن گەیشتە ١١٤ کەس
  2021-07-13       401       
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەکارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەپارێزگای زیقاری‌ باشوری عێراق گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوەوە بۆ ٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە، ٥٠ کەس.

ئاوێنه‌: ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە فەرمانگەی تەندروستیی زیقار دوایین ئاماری سەبارەت بەژمارەی قوربانیانی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەپارێزگای زیقار بڵاوکردووەو تیایدا و ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا، ٦٤ کەس لەکارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەپارێزگای زیقار باشووری عێراق گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار برینداربوون، گەیشتە ٥٠ کەس.

شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار کە تایبەت بوو بە تووشبووانی ڤایرۆشی کۆرۆنای نوێ کەوتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×