ئیمارات باڵیۆزخانەی لە ئیسرائیل كردەوە
  2021-07-14       449       
بە ئامادەبوونی ئیسحاق هرتسۆغ سەرۆكی ئیسرائیل، ئەمڕۆ ئیمارات باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە شاری تەلئەبیب كردەوە.

ئاوێنە: ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات كە مانگی ڕابردوو ئیسرائیلیش لە چوارچێوەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات، باڵیۆزخانەی لەو وڵاتە كردەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆكی ئیسرائیل ڕایگەیاند پێویستە ئەم ڕێككەوتنە مێژووییە ئەو ولاتانەی دیكەش بگرێتەوە كە خوازیاری ئاشتین لەگەڵ ئیسرائیل.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×