موقتەدا سەدر كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕاگەیاند
  2021-07-15       334       
موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر، كشانەوەی خۆی لە بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕاگەیاند و بایكۆتی هەڵبژاردنەكە دەكات.

ئاوێنە: لە پەیامێكدا موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: كە بایكۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەكەن و داوای دەست لە كاركێشانەوەی حكومەتی عێراقی كرد.

سەدر، ئاماژەی بەوەكردووە، كە هێرشێكمان لەسەرە بۆ دورخستنەوەمان لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكان.

بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان چاوەڕێ دەكرێت سبەینێ كاتژمێر ١٠ ڕاگەیەندراوێك بڵاوبكاتەوە.

مانگی تەموزی ساڵی ڕابردوو، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاریكرد، بەڵام بەهۆی كەمی كاتەوە لەبەردەم كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، هەڵبژاردنەكە دواخرا بۆ ١٠ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×