ئاژانسی‌ سانا: ئەمریکا نه‌وت‌و گه‌نمی‌ سوریا ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
  2021-07-16       614       
به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕه‌سمی‌ سوریا -سانا، سوپای ئەمریکا نه‌وت‌و گه‌نمی‌ سوریا ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات.

ئاوێنه‌: ئاژانسه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، سوپای ئەمریکا نەوتی سوریا بەقاچاغ ئاودیوی عێراق دەکات، ئەمڕۆو دوێنێی لەشاری  حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستانەوە نزیکەی 70 تانکەر نەوتی بەرەو خاکی عێراق بەڕێکردووە.     

راشیگه‌یاندووه‌ " ئەمڕۆ کاروانێک کە پێکهاتووە لە 44 تانکەر لەبنکەی سەربازی ( خەراب جیر)ی  سە بەشاری حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستان لەڕێگەی دەروازەی سنوریی ( ئەلوەلید) بەرەو عێراق‌و پاشان روەو سنورەکانی هەرێمی‌ کوردستان ڕەوانە کردووە، دوێنێش کاروانێكی تر کە پێکهاتبووه‌ لە 26 تانکەر نەوت، بەهەمانشێوە ئاودیوی عێراق کراون".  

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ لە 11ی ئەم مانگەدا، سوپای ئەمریکا بەهەمانشێوە  24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە پڕبون لەگەنم ئاودیوی ناوچەکانی هەرێمی‌ کوردستان کردووە.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×