مستەفا کازمی: بکوژانی هیشام هاشمی-مان دەستگیرکرد
  2021-07-16       463       
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ستگیركردنی‌ بکوژانی توێژەری ئەمنی هیشام هاشمی ڕاگه‌یاند.

ئاوێنه‌: مستەفا کازمی لەتویتەری‌ تایبه‌تی‌ خۆیه‌ نوسیویه‌تی‌، "بەڵێنماندا بکوژانی هیشام هاشمی دەستگیر بکەین و بەڵێنەکەمان جێبەجێ کرد."

هیشام هاشمی‌ توێژەری ئەمنی‌و شیکەرەوەی‌ دیاری‌ عێراقی‌ شەوی‌ 6ی‌ 7ی‌ 2020 لەبەردەم ماڵەکەی‌ خۆیدا لەناوچەی‌ زەیونەی‌ بەغدا  لەلایەن سێ چەکدارەوە كە ماتۆڕسکیلیان پێ بوو تیرۆر کرا.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×