وەزارەتی تەندروستی: عێراق روبەڕوی بەرزبونەوەیەكی بێ پێشینەی توشبون بە كۆرۆنا بۆتەوە
  2021-07-17       349       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، عێراق روبەڕوی بەرزبونەوەیەكی بێ پێشینە بۆتەوە لە توشبون بە كۆرۆنا.

ئاوێنە: د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەكە، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رەسمی عێراق ئەوەشی وتوە، حاڵەتە قورسەكانی توشبون بە كۆرۆنا زیاترن لەوەی لە رابردودا هەبون.

هەروەك وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەداوە كە عێراق روبەڕوی وەرچەرخانێكی مەترسیداری كۆرۆنا بۆتەوەو پێویستمان بە هەڵوەستەیەكی جددییە بۆ روبەڕوبونەوەی.

جەختیشی كردۆتەوە كە وەزارەتەكەیان چەند راسپاردەیەكی بۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی بەرزكردونەتەوە لەبارەی قۆناغی داهاتوی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا.

د. سەیف بەدری داواشی لە هاوڵاتیان كردوە رێگەكانی خۆپارێزی بگرنەبەرو دەمامك ببەستن و رەچاوی دوری كۆمەڵایەتی بكەن و ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×