لە عێراق 41 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-07-18       181       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو هاوكات 41 توشبوی دیكەی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە پارێزگاكانی هەرێم بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 39 هەزارو 665 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان هەشت هەزارو 698 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە حەوت هەزارو 964 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 41 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 491 هەزارو 712 كەس و لەوانە 17 هەزارو 830 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 356 هەزارو 267 كەسیان چاكبونەتەوەو 117 هەزارو 615 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 651 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×