ئەنەکەسە رۆژئاڤای کوردستان بۆ ئەندام و لایەنگرانمان بوەتە زیندانێکی گەورە
  2021-07-19       557       

ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) رایگەیاند، بەشێک لەئەندام و لایەنگرانیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان دەستگیرکراون، بۆیە داوا لە مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە دەکەن لەم بابەتەدا بەئەرکی خۆی هەڵسێت.

ئاوێنه‌: ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) ئەمڕۆ دوشەممە لەهەولێر کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا و باسیان لەوەکرد، لەئێستادا دۆخی رۆژئاڤای کوردستان بۆ ئەندام و لایەنگرانیان "بوەتە زیندانێکی گەورە" و چەندین کەسیان زیندانیکراون.

ئاماژە بەوەش دەکەن، "سەرەڕای هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام تائێستاش هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی لایەنگرانمان و تۆقاندن بەردەوامن، هەروەها منداڵانی ئێمە بێبەشکراون لەخوێندن و ئیدارەی خۆسەری هەمان سیستەمی خوێندنی حکومەتی سوریا جێبەجێ دەکات".

لای خۆیەوە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان بەشێک لەدەستگیرکراوەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە)ی تۆمەتبارکردوە بە "کارکردن بۆ لایەنی دەرەکی"، باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە سوریا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەشکەنجەدان زیندانیکراوان رایگەیاندوە، "داوای لێکۆڵینەوەیەکی خێرا لەم پرسەدا دەکەین."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×