حاجیان دەچنە سەر کێوی عەرەفە
  2021-07-19       825       

بۆ بەجێھێنانی یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی فەریزەی حەج، ئەمرۆ حاجیان دەچنە سەر کێوی عەرەفە .

ئاوێنه‌: وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاندوە، ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی حاجیان لە مەککەوە بۆ مینا تا بچنە سەر کێوی عەرەفە، ھاوکات تەواوی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بۆ پاراستنی حاجیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ کراوە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیەش رایگەیاندووە، تا ئێستا رەوشی تەندروستی حاجیان جێگیرە و ھیچ نەخۆشی و پەتایەک لە نێو حاجیاندا تۆمار نەکراوە و تەواوی ئامادەکارییەکانیشیان کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی حاجیان بکەن.

بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆ ساڵی دووەم رێورەسمی حەج جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەرێوەدەچێت نزیکەی ٦٠ ھەزار  حاجی بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بەشداری رێورەسمەکە دەکەن، ئەوە لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٩ دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار حاجی بەشداری رێورەسمی حەجیان کردوە .


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×