2021-07-19   249     
لە گەڕەکی عەباسیک سەر بە قەزای زاخۆ تەرمی منالێکی تەمەن 3 ساڵ بە مردوویی لەناو ماڵەکەیدا بینراوە و تائێستاش هۆکاری مردنەکەی دیار نییە.
نەھشەت سەلمان بەرپرسی رگەیاندنی پولیسی زاخۆ رایگەیاند، تەرمی منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ کە کوڕە بە مردوویی دۆزراوەتەوە و تا ئێستا نازانرێت هۆکاری مردنەکە چی بووە.
نەھشەت سەلمان باسی لەوەشکردووە، پێدەچێت دایک و باوکی کوژرابێت و لە ئێستادا لێکولینەوە لە رووداوەکە لە بنکەی پولیسی زاخۆ دەستیپێکردووە و تائێستاش، دەرنەکەوتووە ئایا دایک و باوکی کوژراوە یاخود نا.