له‌ هەولێر ئاگرێک دوو قوربانی لێکەوتەوە
  2021-07-19       133       

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تەمموز، سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند:" کاتژمێر ٢:٢٠ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە بە هەبوونی ئاگرێک لە گەڕەکی شۆڕش، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت ئاگر لە نهۆمی دووەمی ماڵێک کەوتووەتەوە".

 ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی رووداوەکەوە هاوڵاتییەک کە لەدایکبووی ١٩٩٠ە گیانی لەدەستداوە و باوکی هەمان هاوڵاتیش کە لەدایکبووی ١٩٧٣یە، بە رێژەی ٪٤٠ سووتاوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە". باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا تیمەکانمان بە هاوکاری تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری درووستبوونی ئاگرەکە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×