حەشدی شیعی لە ئەفغانستان راگەیەنرا
  2021-07-19       1628       
رۆژنامەی "جمهوری ئیسلامی" لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، كە لە كابۆلی پایتەختی ئەفغانستان بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی تالیبان گروپی "حەشدی شیعی" پێكهێنراوە، بەرپرسێكی حكومەتی ئەفغانستانیش دەڵێت، ئەو پیلانەی تاران دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێكی گەورە، كە بەرۆكی ئێرانیش دەگرێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامە ئێرانیە، سەید حەسن حەیدەری فەرماندەیی حەشدی شیعی ئەفغانستان دەكات، كە پێشتر لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق بەشداربووە.

لەبەرامبەر ئەو راپۆرتەدا محەمەد قاسم وەفایی زادە سەرپەرشتیاری وەزارەتی رۆشنبیری ئەفغانستان لە تویتێكدا رایگەیاند، حكومەتی ئێران لە رێگەی حەشدی شیعیەوە شەڕ و توندوتیژییەكانی ئەفغانستان ئاڵۆزتر دەكات.

باسی لەوەشكردووە، ئەو جۆرە هەنگاوانەی تاران و دەستبردنی بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان دەبێتە مایەی هەڵگیرسانی ئاگری شەڕێكی گەورە، كە دواجار پریسكی ئەو ئاگرە بەر حكومەتی تارانیش دەكەوێت.

سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران پێشتر لە عێراق و سوریا بەشێك لە شیعەكانی ئەفغانستانی بەكارهێنابوو.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×