حاڵەتی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لەسلێمانی تۆمارکرا
  2021-07-19       444       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئاشكرایكرد، حاڵەتی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لەسلێمانی تۆمارکراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بە پشکنین و دیاریکردنی جۆری گۆڕاو لە کۆڤید 19 (دەلتا) لەسەنتەری پشکنینی کۆڤید لەسلێمانی لەئێستادا لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنا لەسەنتەری دەستنیشانکردنی کۆرۆنای گۆڕاو ئەو جۆرە نوێیە تۆمارکراوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دیاریکردنی جۆری گۆڕاوی کۆڤید 19(دەلتا) لە سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لەسلێمانی دەستنیشانکراوەو پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×