تەقینەوەكەی ناوچەی سەدر دەیان بریندارو كوژراوی لێكەوتۆتەوە
  2021-07-19       463       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، تەقینەوەیەك لە بازاڕێكی ناوچەی سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا تەقیوەتەوەو ژمارەیەك كەس كوژراون و برینداربون. میدیا عێراقییەكان دەڵێن: تەقینەوەكە دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە تەقینەوەكە لەڕێگەی بۆمبێكی چێنراوی دروستكراوی ناوخۆوە بوە.

میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە ئاشكرایانكردوە كە لە تەقینەوەكە 19 كەس برینداربون و 38 كەسیش كوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×