حەداد: لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردندا پەرلەمانی عێراق دەتوانێت لە کارەکانی بەردەوام بێت
  2021-07-19       261       

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق یەکێک لە ئەگەرەکانە، بەڵام کێشەی یاسایی بۆ بەردەوامیی کارەکانی پەرلەمانی عێراق دروست ناکات، ئاشکراشیكرد، ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێ، لەوانەیە بۆ مانگی 9ی ساڵی داهاتو دوابخرێت کە کاتی دیاریکراوی خۆیەتی.

ئاوێنە: بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیاكانی پارتی راگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە دۆخی ئێستادا یەکێک لە ئەگەرەکانە، چونکە ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی بە زەمینەسازییەکی تەواوی سیاسی و ئەمنی و یاسایی هەیە، کە لەوانەیە لەو هەلومەرجەی کە هەیە لەو بارودۆخەی کە دروست بوە بەتایبەتی لە دوای کشانەوەی موقتەدا سەدر لە بەشداریی هەڵبژاردن، کە ئەوەش پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی کردوە بە یەکێک لە ئەگەرەکان، چونکە لەوە دەچێت ئەو دۆخە گونجاو نەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

وتیشی"لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن کە ئەگەری زۆرە بچێتە کاتی خۆی لە مانگی 9ی 2022، ئەوە لەو دۆخەدا پەرلەمانی عێراق کێشەی نابێت، چونکە بڕیاری داوە لە 7ی 10 خۆی هەڵبوەشێنێتەوە بەو (مەرج)ەی کە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێ، کەواتە ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرا، ئەوە پەرلەمانی عێراق دەتوانێ بەردەوام بێت لە کاری ئاسایی خۆی، تا ئەو کاتەی لە دەستور دیاریکراوە کە 45 رۆژ پێش هەڵبژادنە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×