وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەمو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی
موچە لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت و هەوڵی جددیشییان داوە بۆ ئەوەی لێبڕینی موچە
نەمێنێت. جەختیش دەكاتەوە كە حكومه‌تی هه‌رێم جددییه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی
به‌نزین.
ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە
دابەشكردنی موچە بە میدیاكانی پارتی راگەیاند"له سه‌ره‌تاوه به جددی
كارمان بۆ ئه‌وه كرد، پێشینه‌ی ئه‌ركی حكومه‌ت دابه‌شكردنی موچه بێت. داهات سنورداره‌و
بڕی پێویست بۆ موچه زۆره. حكومه‌ت درێغی نه‌كردوه له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی.
ئێستا دو گرفتمان هه‌یه، یه‌كه‌م: ئه‌و داهاته‌ی دێته به‌رده‌ست حكومه‌ت به‌شی موچه‌و
پێویستییه‌كانی حكومه‌ت ناكات. به رونی به هاوڵاتیانمان وتوه، پرۆسه‌ی چاكسازی
له بواره جیاجیاكاندا به‌رده‌وامه. گرفتی دوه‌میش: گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی داهات بوه،
كه له دو مانگی رابردودا روبه‌ڕومان بویه‌وه."
هەروەها
وتیشی"هیوادارین ناردنی 200 ملیاره‌كه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌بون."
ئاشكراشیكرد"ئه‌م هه‌فته‌یه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان پشوه، سه‌ره‌تای
هه‌فته‌ی داهاتو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه. ئێمه هه‌وڵی جددیمان داوه
بۆ ئه‌وه‌ی لێبڕینی موچه نه‌مێنێت و هیوادارین دۆخی داهاتو باشتر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان."
لەبەشێكی دیكەی
قسەكانیدا سه‌باره‌ت به نرخی به‌نزین، جوتیار عادل، وتی"له
چه‌ند رۆژی رابردو، 100 تا 150 دیناری دیكه له نرخی لیترێك به‌نزین دابه‌زێندرا.
به‌كارهێنانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له ئاستی ناوچه‌كه
تۆمار كردوه. رۆژانه 6 ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌ستوتێنرێت و ته‌نیا یه‌ك ملیۆن لیتر
له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت."
جوتیار عادل وتیشی"رێگه ناده‌ین قۆرخكاری بكرێت. ئێمه دژی هه‌ر هه‌وڵێكین
به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بخاته مه‌ترسییه‌وه. خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه حكومه‌ت جددییه
له‌و باره‌یه‌وه. دو پلانمان پێویسته، یه‌كه‌میان نرخی نه‌وت دابه‌زێنرێت له‌وه‌ی
ئێستا هه‌یه‌و دوه‌م: به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بكرێت."