چەکدارانی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر ڕاگەیاند
  2021-07-20       390       
چەکدارانی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقینەوەکەی ئێوارەی دوێنێی ناوچەی سەدر ڕاگەیاند و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش هەڕەشە لەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکان دەکات، کە کەمتەرخەمبوون و بوونەتە هۆی ڕودانی تەقینەوەکە.

ئاوێنه‌: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی سەربەپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کردووە و ڕایگەیاندووە، “تیرۆرستان نەیانتوانیووە زەفەر بە هێزە ئەمنییەکان بەرن، بەڵام حەقی خۆیان لە خەڵکی بێتاوان کردەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کازمیدا سەبارەت بە تەقینەوەکە ئاماژە بەوەکراوە، “ئێمە سەرەخۆشی لە برایانمان دەکەین لە ناوچەی سەدر، دڵنیابن لەوەی هێزە ئەمنییەکان بە دوای تیرۆرستاندا دەچن و ئەوان لەسەر خاکی عێراق جێگەیان نابێتەوە”.

کازمی ڕاگەیاندووە، “تیرۆرستان دەیانەوێت هەرجۆرێک بێت کۆسپ بۆ عێراق دروستبکەن، پێشتر تاوەرەکانیان تەقاندەوە و ئێستا دەستیان چووەتە خوێنی خەڵکی بێتاوان”.

بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق هەر ئەندامێکی هێزەئەمنییەکان، کەمتەرخم بووبێت لە کارەکەی، ئەوا ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە و سزادەدرێت.

دوێنێ لە ڕۆژی عارەفەدا، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە بازاڕی وحیلاتی ناوچەی سەدری بەغداد 35 کەس کوژران و زیاتر له‌ 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، لەناو کوژراوەکاندا منداڵ و ژنیش هەن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×