2021-07-20   671     
بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر ئاگادارییەکى بەپەلەى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە بەهۆى بەرزبوونەوەى لەناکاوى توشبووانى کۆرۆنا جارێکى تر نەخۆشخانەى فریاکەوتنى رۆژئاوا بۆ چارەسەرى توشبووانى ئەو ڤایرۆسە تەرخان کرا.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا ئاماژەى بەوە کرد "به‌داخه‌وه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی له‌ناكاو و خێرای نه‌خۆشی كۆرۆنا و به‌رزبونه‌وه‌ی خه‌واندنی نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌كان جارێكی تر نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا ته‌رخان كرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا".
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە "هاوڵاتیان ئاگادارده‌كەینەوە له‌كاتی هه‌ر ڕوداوێكی نه‌خوازراو ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانەى فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ن، بۆ روداوه‌كانی گولـه، سوتان، روداوی هاتوچۆ، برینكاری جوانكاری، نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و ده‌مار ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجنسی بكه‌ن وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشان".