مەسعود بارزانی: دەبێت ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی بەغدا باجەكەی بدەن
  2021-07-20       538       


سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە تەقینەوەكەی ناو بازاڕێكی شاری سەدر لە بەغدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەوانە دوژمنی ئایین و مرۆڤایەتی و پیرۆزییەكانن و دەبێت باجەكەی بدەن.

ئاوێنه‌: مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا تەقینەوەكەی رۆژی دووشەممەی ناوچەی سەدری بەغدای ئیدانەكردەوە كە بەهۆیەوە زیاتر لە 30 كەس كوژران و بە دەیانی تر برینداربوون.

بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤبوونی تیرۆریستانە، كە لە ڕۆژی عەرەفە و لەو كاتەی خەڵك خۆیان بۆ پێشوازی لە جەژن ئامادە دەكرد تاوانێكی قێزەونی لەوشێوەیە ئەنجام دەدەن.

سەرۆكی پارتی سەبارەت بە ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی رایگەیاندووە، ئەوانە دوژمنی ئایین و مرۆڤایەتی و پیرۆزییەكانن و لە هەموو بەهایەك شۆراون و دەبێ باجی ئەو تاوانەیان بدەن.
رۆژی دووشەممە بە هۆی تەقینەوەیەكەوە لە بازاڕێكی ناوچەی سەدری بەغدا دەیان كەس بوونە قوربانی و رێكخراوی داعشیش تەقینەوەكەی گرتە ئەستۆ.





زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×